جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "تاکە چارەسەری کێشەی فەڵەستین دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی سەربەخۆیە''

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب یەیب ئەردۆغان: "(بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ) زۆر گرنگە ڕێكکەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا بەردەوام لە پرۆسەکەدا کاریگەری خۆی لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل بەکاربهێنێت".

Zafer Fatih Beyaz  | 14.10.2025 - نوێکردنەوە : 15.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "تاکە چارەسەری کێشەی فەڵەستین دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی سەربەخۆیە''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب یەیب ئەردۆغان سەبارەت بە بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ ڕایگەیاند: "زۆر گرنگە ڕێكکەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا بەردەوام لە پرۆسەکەدا کاریگەری خۆی لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل بەکاربهێنێت".

دوای بەشداری کردنی لە لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ لە میسر، سەرکۆمار ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا، لە فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە سەردانەکەی بۆ میسر بۆ بەشداری کردن لە لووتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتیی تەواو کردووە، کە بە میوانداری میسر و لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەشداری تێدا کرد و، ھیوای خواست لوتکەکە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە ڕێگای ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەبارەت بە بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "زۆر گرنگە ڕێكکەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و ئەمریکا بەردەوام لە پرۆسەکەدا کاریگەری خۆی لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل بەکاربهێنێت".

ڕاشیگەیاند: "بەلای ئێمەوە تاکە چارەسەری کێشەی فەڵەستین دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی سەربەخۆ، خاوەن سەروەر و یەکپارچەیە لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژھەڵات بێت. وەک تورکیا لەو پێناوەدا پێداگرانە بەردەوام دەبین لە هەوڵ و تێکۆشان ".

سەرکۆمار ئەردۆغان دەربارەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی غەززە، رایگەیاند: "سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی غەززە زۆر گرنگە. بەوپەڕی توانامانەوە کار دەکەین بۆئەوەی پێش زستان پێداویستییەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی غەززە دابین بکەین".

لە بارەی بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ و واژوو کردنی بەیاننامەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەو واژووانەی کردمان شتێکی ئاسایی نین. ئیدی بەم واژووانە، ئەم ئیرادەی ئاشتییە لە تۆمارەکانی مێژوودا تۆمار کراوە".

سەبارەت بە چوونی هاوکاریە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ٣٥٠ بارهەڵگر هاوکاریمان چوونە ناو غەززە. لەو ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیلدا پێشنیاری چوونە ژوورەوەی کەمترین ڕێژەکراوە کە ٦٠٠ بارهەڵگرە لە ڕۆژێکدا".

​​سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی غەززە، ڕایگەیاند: "هەر لە وڵاتانی کەنداوەوە تا ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا، لەم بابەتەدا پشتیوانی ھەمووان دەخوازین".

گوتیشی: "گوتم ئەگەر پێویست بکات ئەو کۆنتەینەرانەی لە دەستماندان ڕەوانەی ناوچەکەی دەکەین. پێمانوایە بەم شێوەیە لە وەرزی زستاندا دەرفەتێکی زۆر جیاوازیان بۆ دەڕەخسێنین".

سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا لەگەڵ ئاشتییدایە و بەم شێوەیە پرۆسەکە بەڕێوە دەبات. زۆر پەرۆشین بۆ فەراهەم کردنی شیرازەیەکی ئاشتیی لە غەززە".

سەرکۆمار ئەردۆغان لە بارەی هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەپ لە بارەی پرۆسەکە رایگەیاند: "(ترەمپ) گوتی باپەیوەندی تەلەفونیمان هەبێت لەم پرۆسەیەدا کە ھەرشتێک دەکەوێتە ئەستۆم،با دیپلۆماسی تەلەفۆنیمان فەرامۆش نەکەین. لە ھەموو ئاستێکدا درێژە بە دیدارەکانمان دەدەین".

ڕاشیگەیاند: "ئەم دیپلۆماسییەی لەگەڵ بەڕێز ترەمپ بنیاتمان ناوە، زۆر زۆر گرنگە. پشتیوان بە خودا بەم ھەستیارییەوە بەردەوامی بەمە دەدەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر درێژە دان بە پشتیوانی کردنی غەززە کردەوە و، ڕایگەیاند: "دەبێت بە بەھێزتر بەردەوام بین لە پشتیوانی کردنی غەززە. بۆ ئەوەی جینۆساید لەبیر نەکرێت، دەبێت درێژە بە خەباتمان بدەین".

هەروەها سەبارەت بە یەکگرتونی هەسەدە لەگەڵ سووریا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەجێگەیاندنی یەکگرتنی ھەسەدە لەگەڵ سووریا لە کورتترین ماوەدا، هەڵمەتەکانی گەشەپێدانی سووریاش خێرا دەکات".

ڕاشیگەیاند: "زوو زوو ھۆشداری دەدەینە ھەسەدە کە ڕێگای هەڵە نەگرێتەبەر و پشتیوانی یەکێتیی و یەکپاچەیی سووریا بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın