جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت

İrem Demir, Koray Taşdemir  | 21.09.2025 - نوێکردنەوە : 21.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت.

بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، سەرکۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد.

دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە لایەن جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئیستانبوڵ داود گول بەرەو ئەمریکا بەڕێ خرا.

هەریەکە لە هاوسەری سەرکۆمار ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری تەندروستی کەمال مەمیشئوغڵو، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا محەمەد فاتح کاجر، وەزیری بازرگانی عومەر پۆلات، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری خەزێنە و دارایی محەمەد شیمشەک، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی مونیر ئۆزدەمیر، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار بورهانەدین دوران و چەند بەرپرسێکی دیکە، یاوەری شاندی سەرکۆماریی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın