Günay Nuh,Talha Koca,Hüseyin Demirci
17 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2025
ئەرزەڕۆم - AA
لە ئەرزەڕۆم، ئەردەخان و قەرس بەھۆی کەشوهەوای ساردەوە، بەستەڵەک لەسەر ڕووی حەوز، ڕووبار و جۆگەکان دروست بووە.
لە ئەرزەڕۆم کە پلەی گەرما لە شەودا پێنج پلە ژێر سفری سەدی بوو، حەوزی مزگەوتی مێژوویی لالاپاشا بەھۆی سەرماوە بە بەستەڵک داپۆشرا.
لە شارەکەدا جامی ھەندێک لە ئۆتۆمبێلە ڕاگیراوەکان بەستوویەتی، ھەندێک لە باڵندە کێوییەکان ھەوڵیان دەدا لەسەر گومەزی مەدرەسەی مێژوویی یاقوتییە بە تیشکی خۆر خۆیان گەرم بکەنەوە.
- ئەردەخان
لە ئەردەخان بەھۆی سەرماوە، سەھۆڵبەندان لەسەر ڕێگا و شۆستەکان دروست بوو.
لە شارەکەدا کە پلەی گەرما بە شەو دابەزی بۆ ١١ پلە ژێر سفری سەدی، جامی ئۆتۆمبێلەکان بەستوویەتی و، چینێکی چڕی بەستەڵەک لەسەر ڕووی ڕووباری کوڕا دروست بووە.
-قەرس
لە قەزای ساریکامش لە قەرس، پلەی گەرما بە شەو دابەزی بۆ ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی، بەھۆیەوە درەخت و ڕووەکەکان شەختەیان گرتووە.
ھەروەھا جۆگەی ئاجیسو بە تەواوی بەستوویەتی.
تیمەکانی ئیدارەی تایبەت و ڕێگاوبان دەستیان بە ڕاماڵینی بەفر و خوێڕێژکردنی شەقامەکان کرد.