سياسەت, جيهان

سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئەڵمانیا

- وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ گەیشتە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا.

Zana Natık Kerem  | 14.09.2020 - نوێکردنەوە : 15.09.2020
سەردانی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئەڵمانیا

Arbil

هەولێر ــ AA

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە مەبەستی تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ گەیشتە بەرلین پایتەختی ئەڵمانیا.

ئاژانسی فەرمی هەواڵیی عێراق بڵاوی كردەوە كە فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتووەتە بەرلین کە لە میانیدا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیاییەكەی، هێیكۆ ماس و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئەنگرێت كرامپ كارێنباوێر كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ژمارەیەك پرسی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا تاوتوێ دەكات لەوانە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و بەرلین، هەروەها داوایش دەكات کە هانی كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا بدرێت بۆ كاری وەبەرهێنان روو لە عێراق بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هیچ روونكردنەوە و زانیارییەكی لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın