Zafer Fatih Beyaz
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی پەلامارێک بۆسه‌ر ئۆتۆمبێلێکی مانگی سووری توركیا له باكووری سووریا، كارمه‌ندێك شه‌هید بوو و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
مانگی سووری توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چەکداری ده‌مامكدار کە له‌ناو دوو ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ دابوون له‌نێوان شارەکانی چۆبانبێی و ئەلباب پەلاماری ئۆتۆمبێلێکی مانگی سووری توركیایان داوە، هه‌رچه‌ند لۆگۆی رێكخراوه‌كه به ئۆتۆمبێلهكهیشهوه جوان دیار بوو.
لە ئاكامی پەلامارەکەدا كارمه‌ندێكی مانگی سووری توركیا شه‌هید بوو و كارمه‌ندێكی دیكه‌یش بریندار بوو. ئه‌و دوو كارمه‌نده له كۆگای رێكخراوه‌كه لە ئەلباب كاریان ده‌كرد.
زاندراوه ژیانی كارمه‌نده برینداره‌كه له مه‌ترسیدا نییه و له نه‌خۆشخانه‌ی چۆبانبێی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت. دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییش ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێته‌وه.