Ömer Koparan,1 23
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
حه‌سه‌كه - AA
رووسیا ٣٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و پێداویستیی لۆجیستیكی ره‌وانه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی كرد له شارۆچكه‌ی قامشلۆ باكووری رۆژئاوای سووریا كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیر كراوه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دوێنێ كاروانێكی سه‌ربازیی رووسیا كه له نزیكه‌ی ٣٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی پێكهاتبوو له شاری ره‌ققه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ته‌بقه كه‌وتووەته رێ.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بە ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، ئه‌م كاروانه سه‌ربازییه له رێگای M4 كه عه‌ین عیسا و ته‌ل ته‌مر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قامشلۆ رۆیشتووه.
كاروانه‌كه كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ و چه‌ند بارهه‌ڵگرێك كه هاوكاری لۆجیستیكیان هەڵگرتووە، چووه‌ته خاڵی سه‌ربازی رووسیا له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن نزیكه‌ی ٧٥ سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌دا بوون.