İsmet Karakaş
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چیای گارە باکووری عێراق لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا لە چالاکی خستنی دواهەمین تیرۆریست، سوپای تورکیا پێداگیرانە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە سێ تیرۆریستی پەکەکە، دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان لە چیای گارە باکووری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چالاکی خراون.