Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، له‌دوای پێشكه‌شكردنی گوتارێك سه‌باره‌ت به فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شیكه‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه، مارك لامۆنت هیڵ-ی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
مارك لامۆنت هیڵ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستینی كرد و له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد، له كاره‌كه‌ی له كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، دووخرایه‌وه.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سی ئێن ئێن، باربارا لێڤن، خۆی به دوورگرت له‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی راشكاو سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ركردنی مارك لامۆنت هیڵ بدات و رایگه‌یاند: "مارك لامۆنت هیڵ چیتر له سی ئێن ئێن كارناكات".
مارك لامۆنت هیڵ له میانی گوتارێكدا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌و ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تییانه كرد كه خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین له ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه و گوزارشتی "فه‌ڵه‌ستینی ئازادی له رووباره‌وه بۆ ده‌ریا"، به‌كارهێنابوو.
هیڵ له‌دوای كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ری، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندبوو:
"پشتیوانیی له ئازادیی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌م. پشتیوانیی له‌وه ده‌كه‌م كه فه‌ڵه‌ستین ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ست به خۆی، خۆی بیاندات. به توندی دژی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی ئیسرائیلم".