جيهان

سکرتێری گشتیی ناتۆ پشتیوانی لە ھەڵوێستی تورکیا کرد سەبارەت بە سوید و فینلاند

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ "ھیچ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ ھێندەی تورکیا بەھۆی ھێرشی تیرۆریستانەوە زیانی بەرنەکەوتووە".

Şenhan Bolelli  | 26.05.2022 - نوێکردنەوە : 27.05.2022
سکرتێری گشتیی ناتۆ پشتیوانی لە ھەڵوێستی تورکیا کرد سەبارەت بە سوید و فینلاند

Madrid

مەدرید - AA

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ پشتیوانی خۆی بۆ ھەڵوێستی سیاسیی تورکیا بەرامبەر بە داواکارییەکانی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ راگەیاند.

یانس ستۆڵتنبێرگ بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی داھاتوودا لە مەدرید بەڕێوەبچێت، قسەی بۆ رۆژنامەوانانی ئیسپانیا کرد.

سکرتێری گشتیی ناتۆ بە ئاماژە دان بەوەی کە ھیچ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ ھێندەی تورکیا بەھۆی ھێرشی تیرۆریستانەوە زیانی بەرنەکەوتووە، گوتی: "تورکیا ھاوپەیمانێکی گرنگە و کاتێک ھاوپەیمانێک نیگەرانی ھەبێت، پێویستە نیگەرانییەکەی چارەسەر بکرێت. ئەمە ھەمیشە وا بووە، بۆ نموونە بەھۆی کێشەکانی لەگەڵ یۆنان، زیاتر لە ١٠ ساڵی خایاند تا کۆماری مەقدۆنیای باکوور بوو بە ئەندامی ناتۆ. بەڵام لە کۆتاییدا چارەسەر کرا".

یانس ستۆڵتنبێرگ کە دژایەتی ھەوڵەکانی رۆژنامەوانانی ئیسپانیا دەکات بۆ ناساندنی کوردەکان بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، رایگەیاند "ئێوە باسی کورد دەکەن، بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین کە چەند گرووپێکی کوردی ھەن و پەکەکەش لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپادایە، گرنگ نییە لە سوید بن یان فینلاند".

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سوید و فینلاند دەتوانن وەک وڵاتانی بانگھێشتکراو بەشداری لوتکەی ناتۆ بکەن کە لە مەدرید بەڕێوەدەچێت، گوتیشی "ئەگەر پێش ٢٨ی حوزەیران وەڵامی داواکارییەکانی تورکیا نەدەنەوە، ئەوە قورس دەبێت بۆیان کە ئاواتەکانیان بەدیبھێنن بۆ ئەوەی ببنە وڵاتێکی کاندید. ئێمە ئامانجمان ئەوەیە پێواژووێکی خێرامان ھەبێت و ھێشتاش کاتمان ماوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın