Nuran Erkul Kaya
06 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ - AA
سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC)، محەمەد بارکیندۆ کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نێجیریا، مێلێ کیاری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "شەوی رابردوو بارکیندۆ کۆچی دوایی کرد، ئەوە لەدەستدانێکی گەورەیە بۆ خێزانەکەی، کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نێجیریا، وڵاتەکەمان نێجیریا، ئۆپیک و تەواوی کەرتی وزە. بەم نزیکانە وردەکارییەکان لەبارەی مەراسیمی باخاکسپارنەکەی رادەگەیەندرێت".
محەمەد بارکیندۆ کە لەدایکبووی نێجیریایە لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کە کە لە یەکی ئابی ٢٠١٦ دەستی بە ئەرکەکەی خۆی کردبوو وەک سکرتێری گشتیی ئۆپیک، بڕیار بوو لە ٣١ی تەمووز کۆتایی بەماوەی ئەرکەکەی بێت.