14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
بەگوێرەی راپۆرتی مانگی نیسانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "OPEC" لە مانگی رابردوودا، خستنەڕووی رۆژانەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە مانگی ئادار، ١٨٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە، ٩٩ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار بەرمیل.
لەم قۆناغەشدا بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی "OPEC" یەک ملیۆن و ۹٨۰ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە، ٦۹ ملیۆن و ٥۰ هەزار بەرمیل.
هەروەها لە مانگی نیساندا، بەرهەمی نەوتی "OPEC" بەراورد بە مانگی ئادار، یەک ملیۆن و ٨۰۰ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ۳۰ ملیۆن و ٤۱۰ هەزار بەرمیل. پشکی "OPEC" لە خستنەڕووی نەوتی جیهاندا بە ٣٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل دیاریی کراوە.
مانگی رابردوو ئەو وڵاتانەی ناو رێکخراوەکە کە زۆرترین نەوتیان بەرهەمهێناوە بریتین لە سعوودیە، ئیمارات و کوێت ئەو وڵاتانەشی کەمترین نەوتیان بەرهەمهێناوە بریتین لە ئەنگۆلا، نێجیریا و ئێران.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا خواستی رۆژانە لەسەر نەوت نۆ ملیۆن و ۷۰ هەزار بەرمیل کەم بکات و بگاتە ۹۰ ملیۆن و ٥۹۰ هەزار بەرمیل، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت خواست لەسەر نەوتی "OPEC" ببێتە ۲٤ ملیۆن و ۳۰۰ هەزار بەرمیل رۆژانە.