Ebru Şengül Cevrioğlu
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر – AA
ساڵی رابردوو داواكاری رۆژانه له‌سه‌ر وزه له ئاستی جیهان هێنده‌ی بڕی ٢٨٩ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوو، مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌مه‌یش بۆ ساڵی ٢٠٤٥ بگاته ٣٦١ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
به‌پێی راپۆرتی "ده‌رخسته‌ی نه‌وتی جیهانی ٢٠٢٠"ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌ك ئابووری جیهان، خواست و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و وزه بۆ ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژخایه‌ن تاكو ساڵی ٢٠٤٥ له‌خۆ گرترووه بڵاو كرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ یه‌كه‌مجاره داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و وزه به‌و راده زۆره كه‌م بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ داواكاری له‌سه‌ر وزه له ئاستی جیهان كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینی، ساڵی رابردوو داواكاری له‌سه‌ر وزه له رۆژێكدا هێنده‌ی ٢٨٩ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوو و مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌مه‌یش بۆ ساڵی ٢٠٤٥ بگاته ٣٦١ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
- نەوت، تا ساڵی ٢٠٤٥ زۆرترین پشکی لە دابینکردنی وزەی جیهاندا دەبێت
نەوت، تا ساڵی ٢٠٤٥ وەک خاوەنی زۆرترین پشک لە دابینکردنی وزەی جیهاندا دەمێنێتەوە. ساڵی رابردوو لە سەدا ٣١ی خواستی وزەی جیهانی پێکهێنابوو، تا ساڵی ٢٠٤٥ دەبێتە خاوەنی پشکی سەدا ٢٧. لە دوای نەوت، غازی سروشتی بە پشکی سەدا ٢٥ و خەڵوز بە پشکی سەدا ٢٠ دێن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە ئەگەر کاریگەرییەکانی کۆرۆنا کەم ببێتەوە، دووبارە لە ساڵی ٢٠٢١دا خواست لەسەر نەوت زیاد دەکاتەوە. بەتایبەت ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست گەشەکردن بەردەوامبێت ئەوا لە ساڵی ٢٠٢٥دا خواستی رۆژانە لەسەر نەوت دەبێتە ٩٤،٤ ملیۆن بەرمیل و لە ساڵی ٢٠٤٥دا دەگاتە ٩٩،٥ ملیۆن بەرمیل.
هەرچی غازی سروشتییە لە ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٤٥ دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی فۆسیلی وزە. بەرەوپێشچوونی شارستانییەت و پیشەسازی وا دەکات خواست لەسەر غازی سروشتی زۆر بێت و رکابەرییەکەی لەگەڵ بەکارهێنانی خەڵوز لە بەرهەمهێنانی کارەبادا دەچێتە ئاستێکی زۆر بەرزەوە.
بەم شێوەیە ساڵی رابردوو خواستی رۆژانە لەسەر غازی سروشتی بەرامبەر بوو بە ٦٧ ملیۆن بەرمیل نەوت بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٤٥دا بەرامبەر دەبێت بە ٩١ ملیۆن بەرمیل نەوت، بەمشێوەیە لە دوای نەوت غازی سروشتی دووەم سەرچاوەی دابین کردنی وزەیە لە جیهاندا.