Dildar Baykan
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، كە چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) وەردەگرێت، رايگەياند لە نزيكترين كاتدا پشكنينى ڤايرۆسەكە دەكاتەوە و گوتى: "وا بيردەكەمەوە كە ڤايرۆسەكە نەماوە".
ترەمپ، لە دواى تووشبوونى بە ڤايرۆسى كۆرۆنا يەکەم لێدوانی لەرێگەى تەلەفۆنەوە بە كەناڵى Fox News دا.
سەرۆكى ئەمريكا، ئاماژەى بەوە كرد كە لەدواى تووشبوونى بە كۆرۆنا هيچ پشكنينێكى ئەنجامنەداوە و گوتى، "لە نزيكترين كاتدا پشكنين ئەنجامدەدەم. وا هەست دەكەم ڤايرۆسەكە بە تەواوەتى رۆيشتووە. وابزانم بە تەواوەتى خاوێنم".
ترەمپ، ئەوەشى راگەياند كە دەيزانى لە شوێنێكدا تووشى كۆرۆنا دەبێت، و گوتى: "بە بەردەوامى لە دەرەوە لە گەڵ خەڵكى بووم. زانيم كە لە شوێنێك تووشى نەخۆشييەكە دەبم".
دۆناڵد ترەمپ، بەردەوام بوو لەسەر تاوانباركردنى چين لە بابەتى پەتاى (COVID-19) و گوتى: "چين نەخۆشی كردم".