13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
ئیستانبوڵ – AA
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی نیشان دا كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ٣٣ ملیۆن دۆلار قه‌رز به عێراق بدات.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و بۆ كڕینی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، تیشك و قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆش بڕیاری داوه، حه‌وت ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دۆلار قه‌رز بدات به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می پێدانی قه‌رزه‌كه بڕی ٢٥ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دۆلاره كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بەكارمهندانی ته‌ندروستیی، پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان و پێویستییه‌كانی ئه‌وانه‌ی له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسهكهدان به عێراق ده‌درێت.