Zana Natık Kerem
19 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (OPEC)، ھەیسەم غەیس گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، عاسم جیھاد لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت، ھەیسەم غەیس گەیشتووەتە بەغدا.
راشیگەیاندووە کە ھەیسەم غەیس لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
عێراق کە ئەندامە لە رێکخراوی وڵاتانی ھەرنادەکاری نەوت (OPEC) لە دوای سعوودیە، بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاو ھەژمار دەکرێت کە رۆژانە تێکڕا چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێت.