Şerife Çetin
21 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2023
نیویۆرک - AA
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان کرد.
گوتێرێس، پەیامەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی: "هەموومان دەتوانین لە رۆحی ئەم جەژنەوە فێری هاوسۆزی و میهرەبانی ببین".
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، وەک نەریتێک هەر ساڵە و لە جەژنی رەمەزاندا سەردانی وڵاتێکی ئیسلامی دەکات، ئەمساڵیش سەردانی سۆماڵی کرد.
گوتێرێس، لەکاتی سەردانی کردنی کەمپێکی پەنابەران لە سۆماڵ، بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆی رۆژووی گرتبوو، لە بارەی ئەم پەرستشەشەوە رایگەیاندبوو: "رۆژوو گرتن رووی راستەقینەی ئیسلامی نیشانی من دا".