Ömer Koparan,Levent Tok,Mazın Asad
01 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2018
عەزاز - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ناوەندی شارەدێی بلبل باکووری ناوچەی عەفرین-یان کۆنترۆڵکرد کە لە ژێر داگیرکاری پەکەکە/پەیەدە دابوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە دەستی کەوتووە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی ھێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ئەمڕۆ نیوەڕۆ بۆ سەر ناوەندی شارەدێی بلبل باکووری ناوچە عەفرین دەستیان پێکرد، بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات.
شارەدێی بلبل یەکەم شارەدێیە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کۆنترۆڵ کرا.
ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر ناوچەکانی سەر شاردێیەکە درێژەی ھەیە.
شارەدێی بلبل دەکەوێتە ھێڵی سنووری سووریا و درێژ دەبێتەوە بۆ شارۆچکەی حەسسا-ی شاری هاتای و ناوەندی شاری کلیس. شارەدێیەکە بە ناوەندێکی گرنگی دەستبەرکردنی ھاوکاری لۆجستیکی رێکخراوەکە دادەنرێت.
لە میانی ١٢یەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە پێنج شارەدێی عەفرین شاردێیەک و ٢٠ گوند و شەش ناوچەی نیشتەجێبوون کە یەکێکیان گوندە و حەوت چیا و گردی ستراتیجیی کە کۆی گشتییان دەکاتە ٢٧ ناوچە، کۆنترۆڵکراون.