سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێران وەک وەڵامدانەوە مووشەکی ئاڕاستەی وڵاتەکەی کردووە

Quds
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە لە ئێرانەوە چەندین مووشەک ئاڕاستەی وڵاتەکەی کراوە، داواشی لە هاووڵاتیانی کرد بچنە پەناگەکانەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوەکەیدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بەهۆی هێرشە مووشەکیيەکەوە لە پەناگەکان نەچنە دەرەوە و، تا ئاگاداری دووهەم پێویستە لە شوێنە پارێزراوەکاندا بمێننەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەوڵی ڕێگریی کردن لە مووشەکەکان دەکات.
هاوکات ئەوەیشخراوەتەڕوو کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زۆرێک لە شارەکانی ئیسرائیل لێدراوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران، کە بریتین لە؛ فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن