جيهان

ئەڵمانیا داوای لە ئێران کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدات

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز دوای بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ھۆشداری دا لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و داواشی کرد کە قەیرانەکە بە ڕیگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.

Cüneyt Karadağ, Hişam Sabanlıoğlu  | 22.06.2025 - نوێکردنەوە : 22.06.2025
ئەڵمانیا داوای لە ئێران کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدات

Berlin

بەرلین ــ AA

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز داوای لە ئێران کرد کە بەپەلە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام بدات، ئەوەش بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی و ھێورکردنەوەی دۆخەکە.

نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فرێدریش مێرز داوای کردووە کە بەپەلە دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ بکات لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرایل، ئەوەش لە پێناو گەیشتن بە چارەسەر دیپلۆماسی بۆ ناکۆکییەکانی نێوانیان.

ڕاشیگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵیی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی فرێدریش مێرز کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداوە کە لە میانیدا بەدواداچوونی بۆ ھێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın