Esat Fırat
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی وه‌زیری كاروباری قودس، فادی ههدمی سه‌ربه حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین و ده‌ستگیریان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاروباری قودس، هێزێك كه له كارمه‌ندانی پۆلیس و هه‌واڵگریی ئیسرائیل پێكهاتووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له قودسی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی فادی ههدمی.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كه ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه، ههدمی-یان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌مه دووه‌مجاره له میانی سێ مانگی رابردوودا، پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی ههدمی و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین، پۆلیسی ئیسرائیل رێگرییان له وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌حمه‌د مه‌جده‌لانی كردووه بچێته نێو قودسه‌وه.
پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له مه‌جده‌لانی كردووه، ئه‌گه‌ر بچێته شاره‌كه‌وه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.