جيهان

سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرش و بۆردومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە

لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەک لە باشووری کەرتی غەززە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون.

Fayez Abdulsalam  | 24.03.2024 - نوێکردنەوە : 25.03.2024
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرش و بۆردومانەکانی بۆسەر کەرتی غەززە

Gazze

غەززە ــ AA

ھاوکات لەگەڵ زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ھێزێکی زۆر سوپای ئیسرائیل چوونە ناو چەند ناوچەیەکی نزیک کۆمەڵگای پزیشکی ناسر باشووری شارەکە.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ھێزێکی زۆری سوپای ئیسرائیل، لەناکاو چوونەتە ناو چەند ناوچەیەکی نزیک کۆمەڵگای پزیشکی ناسر باشووری شاری خان یونس.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، باشوور و ڕۆژھەڵاتی کۆمەڵگای پزیشکی ناسریان بۆردومان کردووە و لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون.

ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی دەستی کەوتووە لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی، یەکێک لە کارمەندانی کۆمەڵەی مانگی سووری فەڵەستینی بەناوی ئەمیر ئەبو عیشە لەناو نەخۆشخانەی ئەمەل ڕۆژئاوای خان یونس کوژراوە.

ھەروەھا شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانوویەک لە ڕۆژھەڵاتی ڕەفەح، شەش فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın