Ruslan Rehimov
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییێڤ رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی ٢٠ گوند و شارەدێیەکی لە داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە، هاوکات کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو خاکەی لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکرابوو، راگەیاند.
ئیلھام عەلییێڤ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "سوپای قارەمانی ئازەربایجان، گوندەکانی رەفیدێنلی خوارو، رەفیدێنلی سەرور، مۆلۆڤالی سەربە پارێزگای فوزولی، گوندەکانی دەرزیلی، ماستەلبیالی،شیھلار و سیریمی سەربە جەبرایل لە داگیرکاریی رزگارکرد.بژی سوپای ئازەربایجان. قەرەباغ ئازەربایجانە".
هاوکات سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییێڤ کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو خاکەی لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران کە لەلایەن ئەرمینیاوە داگیرکرابوو، راگەیاند
ئەرمینیا و ئازەربایجان لە گفتوگۆکانیان لە مۆسکۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێری ١٢ی نیوەڕۆوە ئاگربەستی کاتی لە قەرەباغ بەمەبەستی گۆڕینەوەی بارمتە و تەرمەکان راگەیاندبوو.
بەڵام سوپای ئەرمینیا پێش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاگربەستەکە، بە مووشەک ھێرشی کردە سەر شاری گەنجە و لە ئەنجامدا١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسیش برینداربوون.
ھاوکات لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی کە بۆ ناشتنی تەرمەکانیان چوو بوونە گۆڕستان لە شاری تەرتەر، چوار کەس گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوو.
پێشتریش لە ئەنجامی ھێرشکردنە شاری گەنجە لەلایەن ئەرمینیا، ١٣ سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ سڤیل برینداربوون.