Ruslan Rehimov
05 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2023
باکۆ – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزاریی نووسینگەی هەماهەنگیی بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن لە باکو پایتەختی ئازەربایجانە، لەلایەن سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ-ەوە پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکایەتیی کۆماری ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە عەلیێڤ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هاکان فیدان کردووە وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
سەرکۆماری ئازەربایجان سەردانی فەرمیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئازەربایجان دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا وەک نموونەی پەیوەندییە پتەوەکانی نێوان هەردوو وڵات هێنایەوە.
فیدان لای خۆیەوە سوپاسی پیرۆزباییەکەی عەلیێڤ-ی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەم بەرلە دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوە و هەم لە دەستبەکاربوونییەوە پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانە و برایانەی تورکیا و ئازەربایجان بە کاری لە پێشینە زانیووە و دەزانێت.
هاکان فیدان سوپاسی خۆی ئاراستەی عەلیێڤ کرد بە بانگهێشتکردنی تورکیا بۆ کۆبوونەوەی وەزاریی نووسینگەی هەماهەنگیی بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن و پیرۆزباییشی لێ کرد بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی لە سەرۆکایەتیی کاتی بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن.
سەرکۆماری ئازەربایجان زانیاری دا بە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئارامی و ئاشتی لە باشووری قەفقازیا.