Ruslan Rehimov
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
باكو – AA
وێڕای ئاگربه‌سته راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سوپای ئه‌رمینیا له قۆڵه جیاوازه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی له یه‌كه مهدهنینشینهكان و سوپای ئازه‌ربایجان كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه پێكدادانه‌كان به شێوه‌یه‌كی قورس له به‌ره‌كانی ئاغده‌ره، خواجه‌وه‌ند و گوبادڵی به‌رده‌وامن.
سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان هه‌وڵه‌كانی سوپای ئه‌رمینیایان بۆ هێرشكردن شكست پێ هێنا و دوای ئه‌وه‌ی قوربانییان لێ كه‌وته‌وه سه‌ربازانی ئه‌رمینیا پاشه‌كشه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها له قۆڵه جیاوازه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ ژماره‌یه‌ك تانك، تۆپهاوێژ، فڕۆكهشكێن، سیسته‌می مووشه‌كی گراد، وێستگه‌ی رادار و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تێك شكێندراون و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌رمینیاش له‌چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ سوپای ئازه‌ربایجان باڵاده‌سته.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌رمینیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ پارێزگاكانی ته‌رته‌ر، ئاغدام و ئاغجابهدی تۆپباران كردووه.