سووریا.. ژمارەی قوربانیانی شەڕەکەی سوەیدا بەرزبووەوە بۆ ٣٠ کوژراو و ١٠٠ بریندار
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی دروزی و چەکدارانی ھۆزەکان لە پارێزگای سوەیدا باشووری ئەو وڵاتە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ کوژراو و ١٠٠ بریندار.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی دروزی و چەکدارانی ھۆزەکان لە پارێزگای سوەیدا باشووری ئەو وڵاتە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ کوژراو و ١٠٠ بریندار.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێی دوایین ئامار لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی دروزی و چەکدارانی ھۆزەکان لە پارێزگای سوەیدا، ٣٠ کوژراون و ١٠٠ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان دەستوەردانیان کردووە بۆ کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکە، بھێنن.
ھەروەھا وەزارەتی ناوخۆی سووریا داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکاندا ھاوکاربن، لە پێناو ھێورکردنەوەی دۆخەکە.