Mohammed Baqi Hussein
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
حه‌له‌ب - AA
به‌رپرسێکی به‌رگریی مه‌ده‌نیی پارێزگای حه‌له‌ب بەناوی بیبه‌رس میشال، له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمی سووریا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادان"
میشال رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له گه‌ڕه‌كی شیعار 22، سوككهری 13، ئه‌نساری 4، دهحرهت عه‌واد 2 و باب نه‌یره‌ب یەک هاووڵاتیی سڤیل له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا، کوژراون.
ناوبراو راشیگه‌یاند لههێرشهكاندا 83 كه‌سی سڤیلیش بریندار بوون و جه‌ختیشیكرده‌وه کە بۆردومانه‌كان هێنده چڕن رێگه‌ناده‌ن برینداره‌كان بگه‌یه‌نن بە نه‌خۆشخانه‌كان.
دوێنێ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئه‌لیزابێس ترودیۆ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌دی بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب كرد و گوتی: "به‌پێی دواین راپۆرته‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێنج نه‌خۆشخانه و ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن. پێمان وایه ئه‌مه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
له‌به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنگۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد کە ماوه‌ی 28 رۆژه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ئاسمانی حه‌له‌بدا نه‌فڕیون.