Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Hemın Othman Mohammed
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئیدلب - AA
له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای هاوپه‌یمانی كاته‌كانی پارشێو كردیانه سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب ١٣ مه‌ده‌نی کوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا كاته‌كانی پارشێو هێرشیان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون، ناحیه‌ی كهنسافرا، گونده‌كانی عابدین، شێخ مسته‌فا، سه‌رجه، ئه‌لبارا، ئه‌ل حابیت، ئیهسهم، سهرمینجه ئورینیه و شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر زیتای حەما كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانیی (كڵاو سپییه‌كان)ه‌وه وه‌رگیراوه، له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌دا ١٣ مه‌ده‌نی کوژراون له‌وانه‌ش سێ كه‌س له ئه‌ل بارا، سێ كه‌س له ئه‌ل حابیت و حه‌وت كه‌س له گوندی سه‌رجه، ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نیش برینداربوون.
به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئێواره‌ی دوێنێوە کوژراون له ٢٠ كه‌سه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٣٣ كه‌س.