Zana Natık Kerem
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئەبو زەبی ــ AA
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن رایگەیاند "ئێران لە پشت ئەو ھێرشانەوە کە بەم دواییانە کرانە سەر چوار کەشتی نەوت لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات".
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات، جۆن بۆلتن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەو ھێرشانە کرد کە بەم دواییانە کرانە سەر چوار کەشی نەوت لە نزیک ئاوی ئیمارات و گوتی: "دەرکەوتووە کە ھێرشەکان بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراون".
جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەشدا کە ئێران ھەوڵی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات و گوتی: "ئێران ئاستی پابەندبوونی بەو رێککەوتنە ئەتۆمییە کەمکردووەتەوە کە لەگەڵ وڵاتە زلھێزەکاندا، واژووی کردووە".
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن ئەوەشی گوت "ئێران تەنھا بە مەبەستی بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی لە رێککەوتنی ئەتۆمییدا، کشاوەتەوە".
رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات، ھێرشی تێکدەرانە کرانە سەر چوار کەشتی کە دووانیان نەوت ھەڵگری سعوودی بوون.