Ömer Koparan
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
منبج/عەزاز - AA
ھێرشێکی بۆمبی لە نزیک خاڵێکی پشکنینی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە رۆژئاوای شاری منبج باکووری سووریا ئەنجامدرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی خۆجێیەوە وەرگیراون، لە نزیک خاڵێکی پشکنینی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەی مەزارگەی شێخ عەقیل رۆژئاوای منبج تەقینەوەیەک روویداوە.
ئەوەش زانراوە کە ھێرشەکە کوژرا و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
لە ٢١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە شاری حەسەکە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە ناوچەیەک تەقییەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە ئەو ناوچەیان وەک خاڵی پشکنین بەکارھێناوە. لە ھێرشەدا سەربازێکی ئەمریکی کوژرابوو.