Abdullah Shukur
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
ئیدلب - AA
رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی لایەنگری ئێران، ھێرشیان کردە سەر ناوچە سڤیل نشینەکانی ئەو ناوچانەی دەکەونە چوارچێوەی سنووری ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژی لە ئیدلب.
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر شارۆچکەکانی خان شەیخون و سەراقیب، گوندەکانی مارشورین، ئەلناجییە، تەلمەنیس و چەند شارۆچکەیەکی دیکەی سەر بە پارێزگای حەما.
ھاوکات لەوەتەی بەیانی ئەمڕۆوە ناوچە سڤیل نشینەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئیدلب، بۆردوومانی چڕ دەکرێن و دوێنێ ئەویش دەیان تۆپ ئاراستەی گوندی حەویز لە دەشتای گاب کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی وەرگیراون، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەی کراوەتە سەر شارۆچکەی سەراکیبی باشووری رۆژھەڵاتی ئیدلب، هاووڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی سڤیلی دیکەش برینداربوون.
رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێران، رێککەوتنامەی سۆچی پێشێل دەکەن و لەسەرتای ئەمساڵەوە لە ئەنجامی ھێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب،لانی کەم ١١١ هاووڵاتیی گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٣٥ ی دیکە برینداربوون.