Zana Natık Kerem
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
خەرتوم ــ AA
لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا لە سوودان کە وەک فشارێک بۆسەر ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر رێکدەخرێت بۆ ئەوەی دەسەڵات رادەستی مەدەنییەکان بکات، خۆپیشاندەران شەقامە سەرەکییەکانی شاری خەرتومی پایتەختیان داخست و لەسەر شەقامەکان ئاگریان کردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە داخستنی شەقامەکان لە شاری خەرتوم لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە، کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی رۆژانەی ھاووڵاتییان دروستکردووە و تەنانەت ھاتوچۆشی پەکخستووە.
لە لایەکی دیکەوە گردبوونەوەی پشەوەرانی سوودان بانگەوازی لە ھاووڵاتییان کرد کە بە مەبەستی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش روو بکەنە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتوم.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوینێ دووشەممە رووداوێکی تەقەکردن لە دەورووبەری گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا روویدا و بەپێی نوێترین ئامار کە لە لایەن لیژنەی پزیشکانەوە بڵاوکراوەتەوە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، تا ئێستا پێنج خۆپیشاندەر و ئەفسەرێک کوژراون.