Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
بڕۆكسڵ – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند كه ئه‌وان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌گه‌ڵ دانوستاندان.
فێدێریکا مۆگێرینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا توانیوویه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بڕۆكسلدا داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی رازی ببێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: "ئه‌وه داوا كرا له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و (مایک پۆمپیۆ). وه‌ك ده‌زانن وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌میشه له‌گه‌ڵ دیالۆگ و په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیدا بووین له‌باره‌ی ئێران. بۆیه ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ دانوستانداین".
فێدێریکا مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه داوای له مایک پۆمپیۆ و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری ئه‌مریكی كردووه خۆیان ببوێرن له به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و به پێویستیشی زانی ئێران به سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه هه‌ڵبستێت كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا باسیان لێوه كراوه.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی له‌باره‌ی زیانگه‌یاندن به چوار كه‌شتی كارگۆی مه‌ده‌نی بازرگانی چه‌ند وڵاتێك له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات له نزیك به‌نده‌ری فجێرە گوتی: "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كه ده‌كه‌ین. داوای نه‌رمی نواندن له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین".
فێدێریکا مۆگێرینی سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی توركیا له گازی سروشتی له نزیك دوورگه‌ی قوبرس، جه‌ختی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی پێشووی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرده‌وه له‌مباره‌یه‌وه و داوای كرد توركیا رێز له مافه‌كانی سه‌روه‌رێتی به‌ناو ئیداره‌ی رۆمی بگرێت.