Ömer Faruk Yıldız,Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
كۆڵۆمبۆ- AA
له‌دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی رۆژی ٢١ی نیسانی رابردوو له سریلانكا و به هۆی جڕبوونهوهی هێرشه‌كانی دژبه ئیسلام، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له پارێزگای باكووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته راگه‌یه‌ندرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری پوتاڵام سه‌ربه پارێزگای باكووری خۆرئاوا، گرووپێكی دژه ئیسلام هاووڵاتییه‌كی موسڵمانی ٤٥ ساڵه‌یان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویانه له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریینهكراو، راگه‌یه‌ندراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمان بە پۆلیسی پارێزگاكه کراوە کە به‌توندترین شێوه به‌ره‌وڕووی ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه كه كرده‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژاد یان ئایین ئه‌نجام ده‌ده‌ن.