Ömer Erdem
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
خه‌رتووم- AA
وه‌زاره‌تی دارایی سوودان بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ٣٣٥ ملیۆن دۆلاره‌یان ره‌وانه‌كردووه كه ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی وڵاته‌كه له لیستی وڵاتانی پشتیوانییكاری تیرۆر، داوایكردبوو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و ٣٣٥ ملیۆن دۆلاره‌یان ره‌وانه‌كراوه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی وڵاته‌كه له لیستی وڵاتانی پشتیوانییكاری تیرۆر، داوایكردبوو.
له گوتارێكیشدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه بڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدۆك باسی له‌وه‌كرد ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌وێنراوه كه ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ خێزان و قوربانیانی تیرۆر له ئه‌مریكا، داوایكردبوو.
عه‌بدوڵڵا حه‌مدۆك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه قه‌ره‌بووه‌كه بڕی زیاتر له ١٠ ملیار دۆلار بووه و له ئه‌نجامی دانوستانی ماوه‌ی ساڵێكدا، بۆ چه‌ند سه‌د ملیۆن دۆلارێك دایانبه‌زاندووه.
حه‌مدۆك باسی له‌وه‌شكرد پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌و دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ی كه سوودان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه به چ شێوه‌یه‌ك دراوه، و رایگه‌یاند: "بڕی قهرهبووهكهمان له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌سته‌به‌ركرد. ئه‌و داهاته‌مان به‌كارهێنا كه له هه‌نارده‌كردنی ئاڵتوون ده‌ستمان كه‌وتووه".