Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
تۆكیۆ - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن، ناروهیتۆ كۆبووه‌وه.
تره‌مپ كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی چوار رۆژی له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنه له رێوڕه‌سمێكدا له كۆشكی ئیمپراتۆری له لایه‌ن ئیمپراتۆری ئه‌و وڵاته ناروهیتۆ-وه پێشوازی لێكرا.
دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیا تره‌مپی هاوسه‌ری وێنه‌یان له‌گه‌ل ئیمپراتۆری ژاپۆن، ناروهیتۆ و شاژنه ماساكۆ گرت و دیاری جۆراوجۆریان پێشكه‌ش به یه‌كتر كرد.
تره‌مپ بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كه له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆر ناروهیتۆ كۆبووه‌ته‌وه كه له یه‌كی ئایار چووه‌ته سه‌ر ته‌ختی ئیمپراتۆری.
ئاژانسی كیۆدۆ پشتبه‌ستن به زانیاری ئاژانسی كۆشكی ئیمپراتۆری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای رێوڕه‌سمه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵی له كۆشك ئه‌نجامدراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ناروهیتۆ خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه له پێشوازیكردن له تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی و به گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، باسی له‌وه كرد كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆری نوێ كۆبووه‌ته‌وه.
- كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ-ئابێ
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆر ناروهیتۆ، تره‌مپ له كۆشكی ئاكاساكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ كۆبووه‌وه و سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئابێ باش له یه‌كتری تێده‌گه‌ن و گوتی:
"كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ناهاوسه‌نگی بازرگانی (نێوان ئه‌مریكا-ژاپۆن)".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن له‌باره‌ی ئێرانه‌وه دواون و گوتی: "كه‌س نایه‌وێت شتی ترسناك ببینێت به تایبه‌تی من. ئابێ ئاماژه به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باشن. پێموایه ئێران ده‌یه‌وێت كۆببینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بووێت كۆده‌بینه‌وه".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئابێ گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌ماهه‌نگی له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له بۆشایی ئاسماندا.
ئابێ-ش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ردانی تره‌مپ بۆ ژاپۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی پته‌وتر كرد.
ئابێ بێ چوونه ناو ورده‌كارییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ژماره‌یه‌ك بابه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شان به شانی یه‌كتر ده‌ڕۆن و له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ی "وه‌به‌رهێنانی دیكه" ئه‌نجام ده‌دات.
تره‌مپ رۆژی شه‌ممه گه‌یشته تۆكیۆ و دوێنێ له‌گه‌ڵ ئابێ یاری گۆڵفیان ئه‌نجام دا و له هۆڵی رایۆگۆكو كۆیكیگیكانیش سه‌یری پاڵهوانییەتی زۆرانبازی سومۆی كرد كه یاریه‌كی نه‌ریتی ژاپۆنه.
تره‌مپ له ئێواره خوانی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كانی وه‌ك تیۆتا، نیسان، هۆندا، سۆفتبانك و راكوتهن كۆبۆوه و رایگه‌یاند كه كاتێكی له ئێستا باشتر نه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌یه‌وێت رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژاپۆن ئه‌نجام بدات بۆ چاره‌سه‌ری دادوه‌ریانه بۆ كێشه‌ی ناهاوسه‌نگی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات له‌به‌رچاو بگیرێت.