Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Muhammet Ali Kemal
27 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
ئیدلب- AA
له ئاکامی هێرشه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان لە ئیدلب"، ١٧ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و لانی كه‌م ٣٥ی دیكه برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، سوپای رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه، هێرشی ئاسمانیی و وشكانییان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی خان شێخون و ئه‌ریحا و ژماره‌یه‌ك گوند كه سه‌ربه ئیدلب، هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كانی له‌تامینه و كه‌فر زیتا كه ده‌كه‌ونه باكووری حه‌ما و سه‌رجه‌م شارۆچكه و گونده‌كان ده‌كه‌ونه نێو سنووره‌كانی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب".
له‌نێو ئه‌و زانیارییانه‌ش كه له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه دهستكهوتوون، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر شارۆچكه و گونده‌كانی سه‌ربه ئیدلب، ١٧ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانی كه‌م ٣٥ی دیكه برینداربوون.
له‌كاتێكدا كه كاره‌كانی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سه‌باره‌ت به گه‌ڕان و رزگاركردنی قوربانییانی هێرشه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، نیگه‌رانی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان ده‌كرێت.