Ankara
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری توركیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان ڕایگهیاند: "دەرگای ئێمە بۆ هەموو ئەو کەسانە واڵایە کە دەیانەوێت خزمەت بە وڵات و گەلەکەیان بکەن، هەمیشەش واڵا دەبێت. پشتیوان به خودا لەمەودواش بە چڕکردنەوەی ڕیزەکانمان و توندوتۆڵ کردنی پەیوەندییەکانمان و، وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور بە بەهێزتربوونمان پێداگرانه بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگاکەمان".
له میانی بهشداری كردنی له کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشكهش كرد.
سهركۆمار ئهردۆغان باسی لهو كرد كه سهلامهتی توركیا و داهاتووی گهلیان كردووهته پێشینهی كارهكینیان و، ڕایگهیاند: "هەردهم سەلامەتی تورکیا و داهاتووی گەلەکەمانمان لە پێشینەی كارهكان داناوە. سەرەڕای هەموو ئەو تاقیکردنەوە و گرفتانەی بەدرێژایی ساڵ ڕووبەڕوومان بووەوە، وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور، نەمانهێشت گەلەکەمان سەری نهوی بكات".
هاوكات سهركۆمار ئهردۆغان باسی لهوه كرد كه به ئهنجامدانی كار و پرۆژهی زیاتر وهڵامی وهفای گهل دهدهنهوه و، ڕایگهیاند: "ئێمەش قەرزی سوپاسگوزاریی خۆمان بۆ گەلەکەمان بە کارکردنی زیاتر، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و پرۆژەی زیاتر و ماندووبوونی زیاتر دەدەینەوە. لە هەوڵدانی دڵسۆزانەداین بۆ ئەم مەبەستە. لە ساڵی ٢٠٢٥دا کە جێمانهێشت وەک ٢٣ ساڵی ڕابردوو، بەبێ جیاوازیی شەو و ڕۆژ كارمان بۆ گەلەکەمان كرد".
ڕاشیگهیاند: "دەرگای ئێمە بۆ هەموو ئەو کەسانە واڵایە کە دەیانەوێت خزمەت بە وڵات و گەلەکەیان بکەن، هەمیشەش واڵا دەبێت. پشتیوان به خودا لەمەودواش بە چڕکردنەوەی ڕیزەکانمان و توندوتۆڵ کردنی پەیوەندییەکانمان و، وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور بە بەهێزتربوونمان پێداگرانه بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگاکەمان".
%2FAA-40183428.jpg)
سهركۆمار ئهردۆغان باسی له بەرنامەی چاکسازیی سەدەی تورکیا كرد و، ڕایگهیاند: "ساڵی ٢٠٢٦ بۆ وڵاتەکەمان دەبێتە ساڵی چاکسازی. بە پشتیوانی پەرلەمانەکەمان 'بەرنامەی چاکسازیی سەدەی تورکیا' دەخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە".
ڕاشیگهیاند: "لە ناوەڕاستی شهڕی بێبەزەیی دابەشکردنداین کە هەر کەسێک لەسەر مێزەکە نەبێت دەخرێتە ناو مێنوەکەوه. ئەوهی تورکیا دەگەیەنێتە کەناری ئارام، ئاک پارتی و هاوپەیمانیی جومهورە".
