Mustafa Deveci
02 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاڵای وڵاتەکەی لە شاری لیمان لە ناوچەی دۆنێتسک دەشەکێتەوە و رایگەیاند: ''ئۆکراینا بەپێی توانای خۆی دەگەڕێتەوە، هەم لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا کە ئێستا هەوڵی لکاندنی دەکرێت و هەمیش لە کریمیا کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لکێندراوە بە رووسیاوە... ئاڵاکەمان لە هەموو شوێنێک دەبێت''.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای وڵاتەکەی بەردەوامە لە پێشڕەویەکانی لە دۆنێتسک و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی شاری لیمان کرد.
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەو ناوچانە کرد کە هێزەکانی ئۆکراینا دووبارە دەستیان بەسەر گرتووەنەتەوە و گوتی: ''بە درێژایی ئەم هەفتەیە لە دۆنباس ئاڵای زیاتری ئۆکراینا هەیە و لە هەفتەیەکی دیکەدا زیاتر دەبێت. لەبەر ئەوە ئەو بەناو ریفراندۆمە چییە؟ ئایا ناوچەی دۆنێتسکی دووەم هەیە؟ ئۆپەراسیۆنی ئۆکراینا بەردەوام دەبێت''.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەشی خستەڕوو کە سوپای وڵاتەکەی چووەتە شاری لیمان و رایگەیاند: ''ئاڵای ئۆکراینا لە شاری لیمان لە ناوچەی دۆنێتسک هەڵدراوە. لەوێ شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن و ئاسەواری هیچ بەناو ریفراندۆمێک بوونی نییە. ئۆکراینا بەپێی توانای خۆی دەگەڕێتەوە، هەم لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا کە ئێستا هەوڵی لکاندنی دەکرێت و هەمیش لە کریمیا کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لکێندراوە بە رووسیاوە... ئاڵاکەمان لە هەموو شوێنێک دەبێت''.
ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا بڵاوی کردەوە کە سەربازانی وڵاتەکەی چوونەتە شاری لیمان.
لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: ''بەهۆی مەترسی گەمارۆدانەوە هێزەکانی هاوپەیمانی لە یەکەی نیشتەجێبوونی کراسنی لیمان کشانەوە بۆ شوێنێکی باشتر''.