Ahmet Furkan Mercan
02 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
تۆکیۆ - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٨ پلە کەناراوەکانی ویلایەتی میازاکی باشووری خۆرئاوای ژاپۆنی هەژاند.
بەپێی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن (JMA)، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢:٠٢ بەکاتی ناوخۆ بەگوڕی ٥،٨ پلە لە کەناراوەکانی ویلایەتی میازاکی روویداوە.
ئاژانسەکە باسی لەوە کرد کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر کەناراوەکانی نیمچەدوورگەی ئۆسومی روویداوە.
پاش ئەو بوومەلەرزەیە هۆشداری نەدرا لە دروست بوونی شەپۆلی گەورەی دەریا.
بەهێزی بوومەلەرزەکە لە ویلایەتەکانی ئێهیما، ساگا، کومامۆتۆ، ئۆتیا و کاگۆشیما هەستی پێ کرا.