زیاتر له ٣٣ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار كه‌س له جیهان تووشی كۆرۆنا بوون
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٣٣ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٣٣ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و دوو هه‌زار و ٤٥٢ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٣٣ ملیۆن و ٣١٠ هه‌زار و ٩٥٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٢٤ ملیۆن و ٦٣٩ هه‌زار و ٦٤ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار و ٤٣٧ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا حه‌وت ملیۆن و ٣٢١ هه‌زار و ٣٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٠٩ هه‌زار و ٤٥٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن