Rewa Mahmood Hasan
17 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ستراسبۆرگ - AA
پەرلەمانی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی ئاژانسی ئەمنی کەناردەریا و سنوورەکانی ئەورووپا (Frontex) تا ٢٠٢٧ رەزامەندی نیشان دا لەسەر پێکهێنانی هێزێکی پاسەوانی سەرسنوور کە لە ١٠ هەزار کەس پێکدێن.
لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئەورووپادا کە لە شاری ستراسبۆرگ-ی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، پرۆژە یاسایەک بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی ١٠ هەزار کەسی تا ٢٠٢٧ لە پاسەوانانی سەر سنوور بەکۆی ٤٠٣ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ١٦٢ دەنگی نەخێر، قبوڵ کرا.
بەپێی ئەو یاسا نوێیە کە ئامانج لێی پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپایە، پاسەوانانی سەر سنوور یارمەتیدەر دەبن بۆ وڵاتانی ئەندام لە مەیداندا.
بەپێی یاساکە لە قۆناغی یەکەمدا تا ٢٠٢١ هێزێکی ٥ هەزار پێکدێت، دواتر ئەو ژمارەیە تا ٢٠٢٧ دەکرێتە ١٠ هەزار کەس.
بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە، پێویستە کۆنسەیی یەکێتی ئەورووپا رەزامەندی نیشان بدات.