Zana Natık Kerem
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی پاسەوانی سنوور سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە پێداگیرانە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی رێگرتن لە بەقاچاغبردن و دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا خستووەتەگەڕ.
لەمبارەیەوە فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە دەستیانکردووە بە دانانی بەربەست، تاوەر و کامێرای چاودێری تایبەت بە پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا و گوتی:
"بەم نزیکانەیش ١٥ تاوەری چاودێری لە چیای شنگال دادەندرێت".
فەریق روکن حامید حوسەینی باسی لەوەشکردووە کە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور بەدرێژایی ٦١٧ کیلۆمەتر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا دەپارێزن و گوتی:
" پێداگیرانە ھەوڵەکانمان بە ئامانجی رێگرتن لە بەقاچاغبردن و دزەکردنی تیرۆریستان لە سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا خستووەتەگەڕ".