Furkan Abdula,Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2018
سكۆپیە - AA
رێژه‌ی سه‌دا 98ی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمی راوێژكاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناو له نێوان مه‌قدۆنیا و یۆنان‌دا جیاكراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداریكردن سه‌دا 36.8 بووه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌ت (DİK) بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی سه‌دا 98ی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆم بۆ گۆڕینی ناوی مه‌قدۆنیا بۆ كۆماری مه‌قدۆنیای باكوور جیاكراوه‌ته‌وه.
به‌وپێیه رێژه‌ی سه‌دا 91.4ی ده‌نگه‌كان به‌ڵێ و سه‌دا 5.6ی نه‌خێره.
ئه‌م ریفراندۆمه كه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێویسته زیاتر له نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شداریی تیادا بكه‌ن، رێژه‌ی به‌شداری تیایدا سه‌دا 36.8 بووه.