Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سوپای پاسدارانی ئێران به مووشه‌ك هێرشێكی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له سووریا ئه‌نجامدا.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، مووشه‌كه‌كانی سوپای پاسداران له قه‌زای ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا، كه‌وتوونه‌ته‌وه.
بێ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چه‌ند مووشه‌ك ئاراسته‌كراون تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی "وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز ئامانجه‌كانی داعش پێكراون".
ئاژانسی هه‌واڵیی فارس بڵاویکردەوە، كاتژمێر ٠٢:٠٠ به كاتی ئێران مووشه‌كی بالیستی جۆری "زولفەقار" كه مه‌وداکەی ٧٥٠ كیلۆمه‌ترە، هه‌روه‌ها مووشه‌كی بالیستی جۆری "قیام" كه مه‌وداکەی ٨٠٠ كیلۆمه‌ترە له شاری كرماشان رۆژئاوای ئێرانه‌وه ئاراسته‌كراون.
له ٢٢ی ئه‌یلوولی رابردوو هێرشێكی تیرۆریستی كرایه سه‌ر رێوڕه‌سمی سه‌ربازی كه به بۆنه‌ی ٣٨ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نگی ئێران-عێراق له شاری ئه‌هوازی پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له ئاكامدا، ٢٥ كه‌س كوژران و ٦٩ی دیكه‌یش بریندار بوون.