Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كۆنسه‌ی رووسیا، ڤیكتۆر بۆندارێڤ رایگه‌یاند، ١١٢ سه‌ربازی رووسی له سووریا کوژراون.
بۆندارێڤ به‌بیری هێناوه‌ته‌وه له سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا له میانی سێ ساڵی یه‌كه‌مدا له ئه‌فغانستان نزیكه‌ی چوار هه‌زار و ٨٠٠ سه‌ربازی رووسی کوژران، به‌لانیكه‌م ٦٠ تانك و ٤٠٠ ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، ١٥ فڕۆكه و ٩٧ هەلیكۆپتهریان تیاداچوو و گوتی: "له سووریا ١١٢ سه‌ربازی سوپاكه‌مان گیانیان له ده‌ستداوه. نزیكه‌ی نیوه‌یان به هۆی رووداوی فڕۆكه‌ی ٢٦-An و پێكانی فڕۆكهی٢٠-İl گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها هه‌شت فڕۆكه، شه‌ش هەلیكۆپته‌ر و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلێكی گولـلهنهبڕمان تیاداچوون".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كۆنسه‌ی رووسیا، ڤیكتۆر بۆندارێڤ تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٦ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌نجام دران، دوو هه‌زار و ٥١٥ سه‌ربازیان كوژراون، نزیكه‌ی ١٠-٢٠ تانك، به‌لانیكه‌م ٥٠ ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، ١٥ فڕۆكه و نزیكه‌ی ٨٠ هەلیكۆپتهریان تیاداچوون.