رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئاڵایه‌كی داگرت و ئاڵایه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵواسی
- رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئاڵاكه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی گرێ سپی له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا، گۆڕی به ئاڵای به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی.
Raqqa
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئاڵاكه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی گرێ سپی له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا، گۆڕی به ئاڵای به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی.
له‌و وێنه و دیمه‌نانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له‌نێو گرێ سپی-یه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ده‌بینرێت له ئه‌نجامی فشاره‌كانی توركیادا، تیرۆریستانی په‌یه‌گه/په‌كه‌كه، په‌نایان بۆ گه‌مه‌ی گۆڕینی ئاڵای ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه بردووه.
په‌پێی وێنه و دیمه‌نه‌كان، ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه كه پێشتر ئاڵای رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی تیادا بەرزکراوەتەوە، ئێستا له‌جێی ئه‌و ئاڵایه، ئاڵای به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی تیادا بەرزکراوەتەوە.
- ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه‌كه
له‌كاتێكدا ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كان له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام‌دا به‌رده‌وامه، بوونی رێكخراوی تیرۆریستی له شارۆچكه‌ی گرێ سپی به‌رده‌وامه.
بوونی رێكخراوه‌كه، له‌ژێر دەمامکی به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی كه سه‌ربه خۆیه‌تی به‌رده‌وامه.
رێكخراوه‌كه كه به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پێكهاتووه كه جلوبه‌رگ و ئاڵاكه‌شیان گۆڕیوه.
به‌ناو ئه‌نجوومه‌نه سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له گرێ سپی له حوزه‌یرانی رابردوودا خۆیان وا نیشاندا كه راده‌ستی چەکدارانی هه‌سه‌ده كراون و بڕیاری مانه‌وه‌یان دا له شارۆچكه‌كه‌دا.
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ی كه 2ی تشرینی دووه‌می 2018 له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی گرێ سپی رۆژهه‌ڵاتی فورات به ستوونێكی گه‌وره‌دا بەرزکرابوو، له‌گه‌ڵ ئاڵای به‌ناو كوردستان كه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی پشكنیندا بەرزکرابوونەوە، تۆماركردووه.
12ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ژمارەیەک له گرووپه بچووكه‌كانی نزیك له خۆی له‌ژێر ناوی بەناو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دا كۆكرده‌وه.
ئه‌مریكا كه په‌كه‌كه‌ی به رێكخراوێکی تیرۆریستی راگه‌یاندووه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌رگێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا، ناوی هه‌سه‌ده‌ی دا به رێكخراوه‌كه. 22ی ته‌مووزی 2017 فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، رایمۆند تۆماس دانی به‌وه‌دا نا كه له‌سه‌ر ئامۆژگاریی ئه‌وان ناوی په‌كه‌كه گۆڕدراوه به ناوی "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات" هه‌سه‌ده.
- داگیركردنی گرێ سپی له لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه
حوزه‌یرانی 2015 رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌پشتیوانیی ئه‌مریكا شارۆچكه‌ی گرێ سپی به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ئاكچه‌كاله‌ی سه‌ربه پارێزگای ئورفا، كۆنترۆڵكرد.
جگه له حه‌شارگه و تونێله‌كان، تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له 30 خاڵی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌دا جێگیركران.
هاوكات بانگه‌شه‌كانی راده‌ستكردنی كاروباری سه‌ربازی له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه به ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی گرێ سپی دووره له‌ڕاستییه‌وه. چونكه رێكخراوه‌كه چه‌ندین ئه‌ندامی خۆی له‌نێو ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌دا جێگیركردووه كه ته‌نها جلوبه‌رگه‌كانیان گۆڕیوه.
هاوكات رێكخراوه‌كه بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه دراوه به خه‌ڵكی ناوچەکە، ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی پێكهێناوه.
دانیشتوانی شارۆچكه‌كه به‌نزیكه‌یی سه‌رجه‌میان له عه‌ره‌ب پێكهاتوون و فشاره‌كانی سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه به‌رده‌وامه.
شارۆچكه‌كه سه‌ربه پارێزگای ره‌ققه باکووری سووریایه و ژمارەیەک له گونده‌كانی توركمان نشینن. تیرۆریستان هه‌ڕه‌شه‌ی له دانیشتوانی ئه‌و گوندانه كردبوو كه گونده‌كان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومانیان ده‌كه‌ن.
- سه‌ركۆماری توركیا هۆشداریی دابوو
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رله سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مریكا رایگەیاندبوو "ئێستاش رێكخراوێكی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌رچووه. ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته. واتا هه‌سه‌ده. له‌ڕاستیدا ئه‌مه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه. واتا ئه‌مه به‌رگێكه. ئه‌مه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه".
چوارشه‌ممه‌ی رابردووش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه گوتی: "ئه‌گه‌ر له میانی دوو هه‌فته‌دا ئه‌نجامێك نه‌بێت، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆمان ده‌كه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن