24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له پێشلێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئاستانا و به پشتیوانی ئێران و رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌دێی جهرجهنازدا گرت و به‌مجۆره له ماوه‌ی چوار رۆژی دواییدا ٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی كۆنترۆڵ كردووه.
هێزه‌كانی رژێم له ئێواره‌ی دوێنێوه ده‌ستی به‌سه‌ر ناحیه‌ی جهرناز و هه‌شت گونددا گرتووه كه ده‌كه‌ونه باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.
به‌مجۆره له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی رژێم كه ٢٠ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكردووه، ٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌ردوو شارۆچكه‌ی مه‌رعه‌ت نو‌عمان و سه‌راقیب سەربە پارێزگای ئیدلب له‌و ناوچانه‌ن كه به‌چڕی هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
ئه‌و هێرشه‌ی رژێم بە پێشڕه‌وی زه‌مینی ده‌ستیپێكردووه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیاوه پشتگیری ده‌كرێت.
رووسیاش به ئه‌نجامدانی هێرشه ئاسمانییه‌كانی پشتیوانی له هێزه‌كانی رژێم ده‌كات.