Dildar Baykan
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست رایانگه‌یاند "سعوودیه له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقجی بڕیارێكی بێشه‌رمانه‌ی داوه كه سووكایه‌تی به یاسا ده‌كات".
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌باره‌ی بڕیاری دادگا له سعوودیه سه‌باره‌ت به كوشتنی جه‌مال خاشقجی كه یه‌كێك بووه له نووسه‌رانی ئه‌و رۆژنامه‌یه گوتارێكیان به‌ناوی "بڕیاری سعوودیه له باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجی سووكایه‌تیكردنه به یاسا" بڵاوكرده‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه "سعوودیه له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان جه‌مال خاشقجی بڕیارێكی بێشه‌رمانه‌ی داوه كه سووكایه‌تی به یاسا ده‌كات"، كاردانه‌وه نیشان دراوه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ پێنج كه‌س له‌و دۆسیه‌یه‌دا و زیندانیكردنی سێ كه‌سی دیكه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه كه‌چی بڕیاری "بێتاوانی" بۆ به‌رپرسی پێشووی هه‌واڵگری و كه‌سی نزیك له جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ركراوه.
له گوتاره‌كه‌دا هاتووه "بڕیاره‌كه‌ی دادگا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای لێپرسینهوهیهكهی راسته‌قینه و به‌رپرسیارانه‌یان ده‌كرد له دۆسیه‌كه به خانه‌واده‌ی خاشقجی و دوو پارتهكهیشهوه كه زۆرینه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێك ده‌هێنن".
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی ئاكارییه، هێنده‌ش مه‌ترسیداره و هۆشداری داوه له‌وه‌ی "ئه‌م ره‌وشه په‌یامی حه‌زكردن له سیناریۆدانانی كوشتن له‌لایه‌ن به‌رپرسی بێپه‌روای سعوودیه (محه‌مه‌د بن سه‌لمان)یش ده‌گه‌یه‌نێت".
له گوتاره‌كه‌دا ره‌خنه له لێدوانی داواكاری گشتیی سعوودیه گیراوه كه رایگه‌یاندبوو كوشتنی خاشقجی به‌رنامه بۆداندراو نه‌بووه و بیری هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌م لێدوانه ئه‌نجامێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ راپۆرتی رێپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی له‌سێداره‌دان بێدادگاییكردن، ئاگنێس كاڵامارد.