Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Zeynep Hilal Karyağdı,Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
مه‌دینه- AA
له مزگه‌وتی نه‌به‌وی له مه‌دینه نوێژی مردوو به شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو له‌دوای نوێژی به‌یانی له‌سه‌ر ته‌رمی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی كه له كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ كوژرا، ئه‌نجامدرا.
له هه‌ژماره‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نه‌كانی نوێژی مردوو له‌سه‌ر "كه‌سه كۆچكردووه‌كان، مناڵێك و كه‌سێكی نائاماده" كه له‌لایه‌ن پێشنوێژی مزگه‌وتی نه‌به‌وییه‌وه ئه‌نجامدراوه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ له تویتێكدا، كوڕی جه‌مال خاشقچی، سه‌ڵاح خاشقجی ئاشكرایكرد نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی باوكی به‌شێوه‌ی نائاماده له‌دوای نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی نه‌به‌وی له مه‌دینه و له‌دوای نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی حه‌رام له مه‌ككه، ئه‌نجامده‌درێت.
پێشتریش سه‌ڵاح خاشقچی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو له رۆژی هه‌ینییه‌وه تا یه‌كشه‌ممه له ماڵی خۆیان له جدده پرسه بۆ باوكی داده‌نێن.