Adem Demir,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
چاوه‌ڕوانی له‌به‌رده‌م كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ بۆ رۆژنامه‌نووسی سعوودی و نووسه‌ری واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی كه دووی تشرینی یەکەم به مه‌به‌ستی كاری هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه كردووه، به‌ڵام له كۆنسولخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.

نادیاری چاره‌نووسی رۆژنامه‌نووس، جەمال خاشقجی درێژه‌ی هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رفاندنیهوه. ئه‌مڕۆش چاوه‌ڕوانی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م كۆنسولخانهكه درێژه‌ی هه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی كه دوایین جار جەمال خاشقجی تیایدا بینراوه.
ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک لە به‌رپرسان چوونه‌ته ناو بینای كۆنسولخانهكه كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دهورەدراوه.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، جه‌مال خاشقجی كاتژمێر 13:12ی رۆژی سێشه‌ممه، دووی تشرینی یەکەم به مه‌به‌ستی كاری هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی سعوودیه كردووه، به‌ڵام پاشان له كۆنسولخانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌و كاته‌ی جەمال خاشقجی چووه‌ته كۆنسولخانهكهوه و له‌و كاته‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه هه‌واڵی لێی نییه هه‌موو چوونه ژووره‌وه و ده‌رچوونێك له كۆنسولخانهكه له لایه‌ن ئاسایشی توركیاوه لیكۆلینه‌وه‌ی لێده‌كرێت.